رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە چەند مژارێکی جیاواز و گرنگ کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە رووداوەکانی یاریی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و جەوییە کرا کە لە دوایین ساتەکاندا هەولێر گۆڵی یەکسانبوونی لێکرا و نەیتوانی یارییەکە بباتەوە، دوای ئەوە باس لە یارییەکانی هەردوو یانەی نەورۆز و دهۆک لە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق کرا.
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا، سەرنج خرایە سەر دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولە گەورەکانی ئەورووپا، باس لە یاریی یەکەمی ریال مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆل کرا و پێکهاتەی پێشبینیکراوی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ یارییەکە پێشاندرا.
یارییەکانی پرێمەرلیگ لە گەڕی یەکەمدا و دەستپێکردنی سێری ئا و جامی سوپەری ئەڵمانیا، بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
