رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە دۆخی یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا کرا.
رکابەرییەکانی گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکەن، دوو یانەی کوردستان یارییەکانیان ئەنجامدەدەن، یانەی گازی باکوور لە سلێمانی بەرامبەر یانەی کارەبا یاریی دەکات و یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی مینا.
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا باس لە هەوڵەکانی یانەی هەولێر کرا بۆ تۆمارکردنی ناوی یاریزانانی نوێی یانەکە و ئامادەکردنیان بۆ یاریی بەرامبەر جەوییە.
جگە لەوەش باس لە داهاتووی حەسەن عەبدولکەریم، یاریزانی عێراقی و بەستنەوەی بە یانەی زاخۆوە کرا.
لە بووڵتەنەکەدا سامان وڵاتژێری باس لە چیرۆکی هێرشکردنە سەر نامۆ فازڵ لەلایەن 15 کەسەوە دەکات کە پێش یارییەکەی بەرامبەر کایک بریتۆ روویداوە و هەڕەشەیان لەو یاریزانە کوردە کردووە.
