رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 19-8-2026 لە ئەمریکا، نامۆ فازڵ بەرامبەر کایک بریتۆی بەرازیلی یارییکرد، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە گەڕی سێیەمی یارییەکەدا بە لێدانێکی کۆشندە یارییەکەی دۆڕاند.
یارییەکە کاردانەوەی زۆر گەورەی دروستکرد، نامۆ فازڵ لە دوای یارییەکە گوتی "من ئەو کەسە نیم خۆم لە دۆڕان بدزمەوە، دڵنیابن زۆر بەهێزتر و 10 هێندە باشتر دەگەڕێمەوە."
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا باس لەو گرێبەستانە کرا کە یانەی هەولێر هەوڵیدەدا لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا ئەنجامیانبدات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
پێکهاتەی خەونەکانی زاخۆ لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق پێشاندرا و وەکو گرانترین پێکهاتەی خولەکە باسکرا.
ئامادەکارییەکانی دهۆک بۆ یاریی بەرامبەر تەڵەبە و کارێکی سەرنجڕاکێشی یانەی نەورۆز بۆ گازی باکوور بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
