رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە چەند هەواڵ و پێشهاتێکی نوێ و گرنگ کرا، یانەی زاخۆ گرێبەستی عەلی جاسمی راگەیاند و یانەی ئامەدسپۆر خۆی بۆ دووەم یاریی سوپەرلیگ ئامادەدەکات.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا وردەکاریی نوێ لەبارەی گرێبەستی عەلی جاسم لەگەڵ هەولێر باسکرا، روونکردنەوەیەکی بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە خڕایەڕوو.
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی یانەی ئامەدسپۆر بۆ یاریی دووەمی سوپەرلیگ کرا و رۆژی چوارشەممە بلیتەکانی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی کۆجائەلی سپۆر بەردەست دەبن.
جگە لەوەش پەیامێکی گرنگی ئێمبای دیانێ، هێرشبەر و گۆڵکاری یانەی ئامەدسپۆر پێشاندرا، کە دەڵێت "ئامەد ئێستا وەکو ماڵی دووەمی منە و هەستدەکەم من هەندێک کوردم".
