رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بەبردنەوە گەورەکەی ئامەدسپۆر لە سوپەرلیگدا کرا و دوایین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی عەلی جاسم بۆ هەولێر خرایەڕوو.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، گۆڵەکانی بردنەوەی ئامەدسپۆر بەرامبەر ئەرزوورووم سپۆر لە یەکەم یارییدا لە سوپەرلیگ پێشاندران، دوای ئەوە ئاهەنگی هاندەرانی یانەکە پێشاندرا، کە تاوەکو درەنگانی شەوی یەکشەممە بەردەوام بوو.
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا موراد کایا، شرۆڤەکاری وەرزشی کە لە یارییەکەدا ئامادەبوو میوان بوو و شرۆڤەی یاریی یەکەمی یانەکەی کرد.
لە بەشی دووەمی بووڵتەنەکەدا، باس لە دوایین زانیارییەکان لەبارەی هەوڵەکانی یانەی هەولێر کرا بۆ گواستنەوەی عەلی جاسم، هێرشبەری عێراقی و یانەی کۆمۆی ئیتاڵی.
دوای ئەوە دیمەنەکانی بردنەوەی یەکەمی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و یەکسانبوونی دهۆک بەرامبەر غەڕاف پێشاندران.
