رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزش کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە بەشداریکردنی یانەی ئامەدسپۆر لە سوپەرلیگدا درا کە یەکەم یاریی خۆی لە خولەکەدا ئەنجامدەدات.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە ئامادەکارییەکانی یانەی ئامەدسپۆر بۆ یاریی یەکەمی لە سوپەرلیگدا کرا کاتێک لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر ئەرزوورووم سپۆر یاریی دەکات.
عەبدولسەلام ئاکنجی، لەبەردەم یاریگەی ئامەدسپۆر باسی دوایین ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ یارییەکە کرد و رایگەیاند، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا لە یاریگەی ئامەدسپۆر دەبێت بۆ یارییەکە.
جگە لەوە باس لە ئامادەکارییەکانی هەردوو یانەی هەولێر و دهۆک بۆ یاریی یەکەمیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا کرا، کە بەرامبەر یانەکانی کارەبا و غەڕاف یاریی دەکەن و لە یاریگەیان خۆیان دەچنە نێو رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولەکە.
