رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشیدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی خولی ئەستێرەکانی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی درا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە نزیکبوونەوەی عەلی جاسم، لە یانەی هەولێر کرا و بەپێی زانیارییەکانی رووداو سپۆرتس، ئەمشەو یاریزانەکە دێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی یانەکە و لوئەی سەڵاح، راهێنەری یانەکە کۆدەبێتەوە.
جگە لەوە باس لە ئامادەکارییەکانی یانەی نەورۆز بۆ میوانداریکردنی رێوڕەسمی دەستپێکردنی خولی ئەستێرەکانی عێراق کرا، کە شەوی هەینی لە یاریگەی یانەکە بەڕێوەدەچێت و یانەکە یەکەم یاریی بەرامبەر یانەی جەوییە ئەنجامدەدات.
کۆتاییهاتنی کەمپی مەشقەکانی یانەی دهۆک لە هەولێر و ناساندنی درێسە نوێیەکانی یانەی زاخۆ بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
لە بووڵتەنەکەدا سیروان نەجمەدین، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق میوان بوو و لەبارەی شێوازی بەڕێوەچوونی خولی ئەستێرەکانی عێراق وەڵامی چەندین پرسیاری جیاوازی دایەوە.
تەواوبوونی بلیتەکانی یاریی یەکەمی ئامەدسپۆر لە وەرزی نوێی سوپەرلیگدا، بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو، لەکاتێکدا سێ رۆژ پێش بەڕێوەچوونی یاریی یانەکە بەرامبەر ئەرزوورووم بلیتەکانی یارییەکە لە بازاڕدا نەماون.
