رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەشێوەیەکی فەرمی چوونە نێو ژیانی هاوژینیی لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێز راگەیاند و بەفەرمی جۆرجی بووە هاوژینی کریستیانۆ.
رۆناڵدۆ و جۆرجینا بەیەکەوە وێنەیەکیان لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە، دوو دەستن و ئەلقەی هاوسەرگیریان لەدەستکردووە، بەمشێوەیە دۆن هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ ئەو کچە راگەیاند، کە چەندین ساڵە وەکو خۆشەویست لەگەڵی دەژیت.
وێنەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەنگدانەوەیەکی زۆر گەورەی لەسەر ئاستی جیهان هەبوو و زیاتر لە 22 ملیۆن لایکی بۆ چووە لە ئینستاگرامدا.
پێشتر رۆناڵدۆ و جۆرجینا رێککەوتبوون، کە رۆناڵدۆ تاوەکو کۆچی دواییکردنیان مووچەیەکی مانگانە دەداتە جۆرجینا و گرێبەستیان کردووە، بەمشێوەیە رۆناڵدۆ مانگانە 121 هەزار دۆلار دەداتە جۆرجینا و 110 هەزار دۆلاریشی پێدەدات بۆ خەرجییەکانی ماڵەوە.
مانگە کریستیانۆ رۆناڵدۆ 500 هەزار دۆلار دابین دەکات، بۆ ئەوەی جۆرجینا بتوانێت سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی منداڵەکانی و ژیانی رۆژانەیان بکات.
بەپێی گرێبەستی نێوانیان، هەرکاتێک هەردوولا جیاببنەوە، جۆرجینا دەبێتە خاوەنی کۆشکەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مەدرید، کە نرخەکەی دەگاتە 5.6 ملیۆن دۆلار.
رۆناڵدۆ لە 2016 بۆ یەکەمجار جۆرجینای لە فرۆشگایەکی تایبەتی گوجی بینی، ئەو کاتە جۆرجی یاریدەدەری فرۆشتن بوو، بەڵام دواتر بووە کەسی یەکەمی رۆناڵدۆ و ئێستا هاوژینی کریستیانۆیە.
کریستیانۆ پێش جۆرجینا سێ منداڵی هەبوو و دوو منداڵی کچیشی لە جۆرجینا بووە و ئێستا خاوەنی پێنج منداڵە.




