رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە چەند مژارێکی گرنگی رۆژ کران.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە دوایین هەوڵەکانی یانەی هەولێر کرا بۆ گواستنەوەی موهەنەد عەلی، ناسراو بە میمی و شاندێکی یانەکە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە چوونەتە بەغدا و شەوی سێشەممە لەگەڵ یاریزانەکە کۆبوونەتەوە.
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا باس لە یاریی جامی سوپەری ئەورووپا، لەنێوان هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و ئاستۆن ڤیلا کرا، کە ئەمشەو کاژێر 22:00 رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رکابەری لەسەر بردنەوەی جامەکە دەکەن.
هاوسەرگیریی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا رۆدریگێز، بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون و باس لەو مەرجانە کرا کە گوایە مەرجی جۆرجینان بۆ هاوسەرگیریکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
