رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە چەند پرسێکی جیاواز درا، بەتایبەتیش گرانبوونی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە یانەی هەولێر کرا، بەتایبەت کە شاندێکی یانەکە بە سەرۆکایەتیی سەفین یاسین، سەرۆکی یانەکە لە بەغدان بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ عەلی جاسم و موهەنەد عەلی و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا، غەریب مەجید، پەیامنێری رووداو لە زاخۆ باس لە دوایین زانیارییەکانی تایبەت بە ئامادەکردنی یاریگای یانەی زاخۆ بۆ دەستپێکی وەرزی نوێی خولی عێراق دەکات.
یەکێک لە بابەتە گرنگەکان، گرانبوونی نرخی یاریزانانە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە بووڵتەنەکەدا بە گرافیک گرانبەهاترین پێکهاتەکانی ئێستای خولی ئەستێرەکانی عێراق پێشاندران، رێبین رەمزی، شرۆڤەکاری وەرزشی میوانی بووڵتەنەکە بوو بۆ خستنەڕووی هۆکارەکانی گرانبوونی یاریزانان و خواستی یانەکان لەسەر گواستنەوەی یاریزانان.
