رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشیی تۆڕی میدیایی رووداودا، کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان لە یانەی دهۆک کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، سەرنج خرایە سەر گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و موهەنەد عەلی، هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق کە یانەکە ماوەیەکی زۆرە کار بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات.
باس لە هەنگاوەکانی تەواوکردنی کارەکانی گواستنەوەی حوسێن حەسەن، گۆڵپارێزی یانەی زەورا کرا، یانەی هەولێر لەگەڵ ئەو گۆڵپارێزە رێککەوتووە و هەموو ئەو دەنگۆیانەش رەتکرانەوە کە باس لەوە دەکرا باسم قاسم گوتبووی ئەگەر گۆڵپارێزەکە نەگەڕێتەوە واز لە کارەکەم دەهێنم.
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکارییەکانی یانەی هەولێر بۆ وەرزی نوێ و چاوەڕوانیی هاندەران لە یانەکە کرا و هەردی مالیک، شرۆڤەکاری وەرزشی میوانی بووڵتەنەکە بوو.
