رووداو دیجیتاڵ
لەسەر داوای چابی ئەلۆنسۆ، یانەی چێڵسی کار بۆ گرێبەستێکی سەرنجڕاکێش دەکات و دەیەوێت یەکێک لە دیارترین گۆڵپارێزەکان بباتە ریزەکانی.
بەپێی هەواڵی میدیای بەریتانیا، یانەی چێڵسی داوای دیۆگۆ کۆستا، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی پۆرتۆ دەکات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا گۆڵپارێزەکە بباتە ریزەکانی.
یانە لەندەنییەکە ئامادەیی خۆی پێشانداوە بۆ ئەوەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزەکە جێبەجێ بکات و بەرامبەر دەستبەرداربوون لە کۆستا، 60 ملیۆن یۆرۆ بداتە پۆرتۆ.
گرێبەستەکە لەسەر داوای چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری نوێی یانەی چێڵسی دەبێت، بۆ بونیادنانی پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ وەرزی نوێ.
کۆستا تەمەنی 26 ساڵە، لە 2017 لە تیپی دووەمی پۆرتۆ یاریی دەکرد، لە 2019ـەوە گۆڵپارێزی یەکەمی تیپی یەکەمی پۆرتۆیە و لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی پۆرتوگالیش بۆ هەموو تیپە جیاوازەکان یارییکردووە و لە 2021ـەوە لە ریزی هەڵبژاردەی یەکەمی ئەو وڵاتە یاریی دەکات.
هەرچەند دەیڤد سانچێز، گۆڵپارێزی چێڵسییە، بەڵام ئەلۆنسۆ سەرسامە بە تواناکانی دیێگۆ کۆستا و دەیەوێت گۆڵپارێزە پۆرتوگالییەکە بباتە ستامفۆرد بریچ.





