رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی ئیسپانیا نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یارییەکی دراماتیکیدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بردەوە و بۆ دووەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جیهان.
هەردوو هەڵبژاردە لە یاریی کۆتاییدا رکابەرییەکی تووندیان پێشکێش کرد، بەڵام کاتی یاسایی یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات. لە گێمی دووەمی کاتی زیادکراودا، فێران تۆرێس توانی تاکە گۆڵی سەرکەوتن بۆ ماتادۆرەکان تۆماربکات و وڵاتەکەی بگەیێنێتە سەر سەکۆی نازناوەکە.
ئیسپانیا لەم پاڵەوانێتییەدا ئاستێکی بەرگریی بێوێنەی پێشکێش کرد، بە جۆرێک لە تەواوی یارییەکاندا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی رێگە لە هێرشبەرانی ئەرجەنتین بگرن و یارییەکە کۆنترۆڵ بکەن.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێشتر لە ساڵی 2010 بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنابوو، بەم سەرکەوتنە نوێیەش ژمارەی نازناوەکانی لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا گەیاندە دوو نازناو.

