رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا، کە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشکرا، بووڵتەنەکە تایبەت کرا بە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیسپانیا.
یارییەکە ئەمشەو کاژێر 22:00 لە نیوجێرسی لە یاریگای مێتلایف بەڕێوەدەچێت، لیۆنێل مێسی و لامین یامال رکابەریی یەکدی دەکەن بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
لە بووڵتەنەکەدا، باس لە چیرۆکی گەڕانەوەی مێسی بۆ یاریی کۆتایی کرا و لامین یامالیش چیرۆکەکەی خرایە روو لەبارەی چۆنیەتی گەیشتنی بە یاریی کۆتایی، بەتایبەت کە لە کۆچبەرییەوە گەیشتووەتە یاریی کۆتایی مۆندیال و بووەتە ئەو ئەستێرەیەی ئێستا.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو هەڵبژاردە پێش یاریی کۆتایی پێشاندرا و پێناچێت راهێنەری هەردوو هەڵبژاردە گۆڕانکاری لە تیپەکەدا بکەن.
جگە لەوە چەند هەواڵێکی دیکەی تایبەت بە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 پێشاندران.
