رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیسپانیا بۆ یاریی کۆتایی مۆندیال خرانەڕوو.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە مەشقەکانی هەردوو هەڵبژاردە کرا و دوایین زانیاری لەبارەی بەشدارینەکردنی لامین یامال لە مەشقەکاندا کرا.
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا باس لە ناوبژیوانی یاریی کۆتایی مۆندیال کرا، کە سلاڤکۆ ڤینچیچی سلۆڤینی وەکو ناوبژیوانی یاریی کۆتایی دەستنیشانکراوە و یەکەمجارە ئەو ناوبژیوانە یاریی کۆتایی مۆندیال بەڕێوەدەبات.
ئینهاوسێکی تایبەت بە جامی مۆندیال و قۆناخەکانی دیزاینکردنی پێشاندرا و باس لە نێوبانگی براکەی لامین یامال کرا کە لە مۆندیالدا بووەتە ترێند.
