رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە کاردانەوەکانی سەرکەوتنە مێژووییەکەی ئەرجەنتین بەرامبەر ئینگلتەرا و گەیشتنی بە یاریی کۆتایی مۆندیال درا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا گۆڵەکانی بردنەوەی تانگۆ پێشاندران و لێدوانی لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خرایەڕوو.
باس لە گرنگی و رۆڵی مێسی لە یەکلاکردنەوەی یارییەکە کرا و لێدوانی ئەو ئەستێرەیەیە پێشاندرا کە دەڵێت "ەوەی ئەم تیپە جارێکی دیکە بەدەستیهێنا، کە گەیشتنە بە یاری کۆتایی مۆندیال، شێتانەیە. ئێمە وەک پاڵەوانی جیهان هاتوینەتە ئێرە و لە چوار ساڵی رابردوودا باشترینی جیهان بووین. با بۆ هەرکەسێک ناخۆش بێت یان هەرچییەک بڵێن گرنگ نییە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە خۆمان خستەوە ریزی دوو باشترینەکەی جیهان، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە هەموو ئەوەی کردوومانە بەڕێکەوت نەبووە و کەس هیچ شتێکی بە دیاری پێ نەبەخشین."
جگە لەوە ئاهەنگی یاریزانانی ئەرجەنتین لە ژووری جلگۆڕینی هەڵبژاردەکە، ئاهەنگی هاندەرانی تانگۆ لە بۆینس ئایرس و دڵتەنگیی یاریزانانی ئینگلتەرا پێشاندرا.
لە کۆتایی بووڵتەنەکەدا دیمەنی ئەو کاتە پێشاندرا کە مێسی لە تەشتێکدا لامین یامال بە منداڵی هەڵدەگرێت و ئێستا لە یاریی کۆتاییدا رکابەری لەسەر بردنەوەی مۆندیال دەکەن.
