رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە کاردانەوەکانی یاریی ئیسپانیا و فەرەنسا کرا لە قۆناخی پێشکۆتایی و پێشهاتەکانی پێش ئەنجامدانی یاریی ئەرجەنتین و ئینگلتەرا پێشاندران.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا گۆڵەکانی بردنەوەی ئیسپانیا لە فەرەنسا پێشاندران، کە بەهۆیەوە هەڵبژاردەکە بۆ جاری دووەم گەیشتە یاریی کۆتایی مۆندیال.
لێدوانی هەریەکە لە لویس دی لا فوێنتێ، راهێنەری ئیسپانیا و دیدێ دیشام، راهێنەری فەرەنسا و یاریزانانی هەردوولا لەبارەی یارییەکەوە پێشاندران.
لە بەشی دووەمی بووڵتەنەکەدا باس لە یاریی دووەمی قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئینگلتەرا کرا، کە ئەمشەو کاژێر 22:00 رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
راهێنەری هەردوو هەڵبژاردە قسەیان کردووە و لیۆنێل سکالۆنی دەڵێت "جگە لە یارییەکی تۆپی پێ ئەم یارییە هیچی دیکە نییە و ناگەڕێینەوە بۆ رووداو".
تۆماس تۆخێل، راهێنەری ئینگلتەرا گوتی "بیرم لە راگرتنی مێسی کردووەتەوە، نازانم بەشێوازی کۆن رووبەڕووی دەبینەوە یان نا".
