رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی زۆر بە یاریی لووتکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئیسپانیا درا.
هەردوو تیپ لە یاریی لووتکەدا ئەمشەو کاژێر 22:00 رووبەڕووی یەکدەبنەوە، یەکێک لە کیلیان ئێمباپێ و لامین یامال ماڵئاوایی لە مۆندیال دەکەن و ئەوەی دیکە دەگاتە یاریی کۆتایی.
پێش یارییەکە هەردوو راهێنەر قسەیان کردووە و بە متمانەبەخۆبوونێکی زۆرەوە بە رۆژنامەڤانانیان گوت "چاومان لە بردنەوەیە و هەردوولامان یەکدی دەناسین".
لامین یامال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی "لە هیچ تیپێک ناترسین و من بۆ ئاڵنگارییەکە ئامادەم و لێرەم بۆ ئەوە".
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا ئامارەکانی هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئیسپانیا پێشاندران، پێکهاتەی پێشبینیکراوی راهێنەری هەردوو تیپ خرایەڕوو.
