رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا، کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە ئامادەکارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە گەیشتنی شاندی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ داڵاس کرا و لێدوانی هەردوو بەرگریکاری هەڵبژاردەکە، ئیبراهیما کۆناتێ و ماکس لاکرۆخ پێشاندرا کە هەردووکیان پێیانوایە ئەوان دەتوانن یارییەکەیان لە ئیسپانیا ببەنەوە بگەنە یاریی کۆتایی مۆندیال.
ئامادەکارییەکانی ئیسپانیا بۆ یاریی یەکەمی قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال پێشاندران.
جگە لەوە باس لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کرا، کە دوای بردنەوەیان لە سویسرا بەبێ ئامادەبوونی مێسی دەستی بە راهێنان کردەوە.
جگە لەوە چەند هەواڵ و زانیارییەکی دیکە لە بووڵتەنەکەدا پێشاندران.
