رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین یارییەکانی قۆناخی هەشتی مۆندیال و کاردانەوەکانیان کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا دیمەنەکانی بردنەوەی ئەرجەنتین بەرامبەر سویسرا و گەیشتنی بە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال پێشاندرا.
لیۆنێل مێسی، دوای بردنەوەی ئەم یارییە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە قۆناخی داهاتوودا بۆ یەکەمجار بەرامبەر ئینگلتەرا یاریی دەکات و لەو بارەیەوە گوتی "راستە، هەمیشە یاریکردن بەرامبەر تیپە گەورەکان تایبەتمەندی خۆیان هەیە. پێشتر هەرگیز بەرامبەر ئینگلتەرا یاریم نەکردووە، ئەمە یەکەمجارە. بۆیە یارییەکی تایبەت دەبێت، چونکە نیوەی کۆتایی مۆندیالە. دەی، ئێستا پشوو دەدەین و خۆمان بۆ ئەوە ئامادە دەکەین."
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا سەرنج خرایە سەر بردنەوەی ئینگلتەرا لە نەرویج و سەرکەوتنی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال.
لێدوانی جود بێلینگهام پێشاندرا، دوای ئەوەی لە یارییەکەدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و گوتی "رەنگە کەمێک لەوەش زیاتر بێت کە پێشبینیم دەکرد. من کەسێکم متمانەم بەخۆمە، بەڵام پێموانییە شەوان کە دەچیتە سەر جێگە، خەون بە یارییەکی لەو شێوەیەوە ببینی. پێشتریش لە چاوپێکەوتنەکانی دیکەشدا گوتوومە، خۆشە کە کاریگەریت هەبێت و یارمەتی تیپەکەت بدەیت."
جگە لەوە چەند هەواڵ و لێدوانێکی دیکەی سەرنجڕاکێش لە بووڵتەنەکەدا پێشاندران.
