رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە قۆناخی هەشتی مۆندیال و دوو یاریی لووتکەی ئەم قۆناخە کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا سەرنج خرایە سەر سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی فەرەنسا، لێدوانی لامین یامال لەبارەی یارییەکەوە پێشاندرا کە دەڵێت "لە فەرەنسا ناترسین و ئێمە ئەو تیپەین کە بە متمانەوە رووبەڕوویان دەبینەوە."
یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و نەرویج، رووبەڕووبوونەوەی هاری کەین و ئێرلینگ هالاند وەکو دوو هێرشبەری بەتوانا و لێدوانی هەردوو یاریزانەکە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا، باس لە دەرکەوتنێکی دیکەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کرا، کاتێک بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە کاژێر 04:00 بەرامبەر سویسرا یاریی دەکەن بۆ رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال.
براوەی ئەم دوو یارییە لە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
