رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دەستپێکردنی یارییەکانی قۆناخی هەشتی مۆندیال و سەرکەوتنی فەرەنسا کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر مەغریب کرا، دوای ئەوەی هەڵبژاردەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال.
جگە لەوە لێدوانی کیلیان ئێمباپێ، دیدێ دیشام، راهێنەری فەرەنسا، محەممەد وەهبی، راهێنەری مەغریب و عوسمان دێمبێلێ لە دوای یارییەکە پێشاندرا.
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا باس لە یاریی ئیسپانیا و بەلجیکا کرا، کە ئەمشەو لە دووەم یاریی قۆناخی هەشتدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لێدوانی لویس دی لافوێنتێ، راهێنەری ئیسپانیا و رۆدی گارسیا، لەبارەی یارییەکەوە پێشاندرا و چەندین هەواڵی دیکەی سەرنجڕاکێشیش خرانەڕوو.
