رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە دەستپێکردنی قۆناخی هەشتی مۆندیال و یاریی لووتکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و مەغریب درا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەردوو هەڵبژاردە بۆ ئەم یارییە بەهێزە کرا، بەتایبەت کە هەردوولا یاریی قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی 2022 دووبارە دەکەنەوە.
لە بووڵتەنەکەدا باس لە چەند تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشی محەممەد وەهبی، راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب کرا، لەکاتێکدا ئەو پێشتر یاریزانی تۆپی پێ نەبووە و تیپەکەی بە ئاستێکی نایابەوە دەردەکەوێت.
بردنەوەی ئۆتۆمبێلێک لەلایەن هاونیشتمانییەک، بەهۆی بەشداریکردنی لە فانتاسی تۆرلیگا و کۆکردنەوەی زۆرترین خاڵ بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو.
