رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا، کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە کۆتاییهاتنی قۆناخی شازدەی مۆندیال درا، دوای سەرکەوتنی ئەرجەنتین و سویسرا وەکو دوایین دوو هەڵبژاردە.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا گرنگی بە سەرکەوتنە دراماتیکییەکەی ئەرجەنتین بەرامبەر میسر درا، دیمەنەکانی یارییەکە و لێدوانی لیۆنێل مێسی پێشاندرا، کە باس لە لەدەستدانی لێدانە سزاکەی لەو یارییەدا و سەرکەوتنی تیپەکەی بۆ قۆناخی داهاتوو دەکات.
حوسام حەسەن، راهێنەری میسر زۆر تووڕەیە و دەڵێت "دادپەروەری نییە، ئەرجەنتین شایستە و شیاوی بردنەوە نەبوو، دوای ئەوەی دەگەڕێینەوە هەرگیز سەیری یارییەکی ئەم مۆندیالە ناکامەوە".
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا ئامارە سەرنجڕاکێشەکانی مێسی پێشاندران، کە یەکەم یاریزانە زۆرترین گۆڵ و زۆرترین ئەسیستی لە مێژووی مۆندیالدا هەبێت.
یارییەکانی قۆناخی شازدەی مۆندیال و کاتی دەستپێکردنی قۆناخەکە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
