رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا، کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە ماڵئاواییکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مۆندیال درا و باس لە دەرکەوتنێکی دیکەی لیۆنێل مێسی کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا بەشێکی گرنگی تایبەت بوو بە ماڵئاواییکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مۆندیالدا، دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە ئیسپانیا دۆڕان.
ئەمە دوایین دەرکەوتنی رۆناڵدۆ بوو لە مۆندیالدا و دوای یارییەکە ئەوەی دووپاتکردەوە و گوتی "بە خەمبارییەوە دەڕۆم، بەڵام بە ویژدانێکی ئاسوودەوە، چونکە ئەوەی لەسەرم بوو کردم".
کریستیانۆ گوتی "گەورەترین دەستکەوتی من بردنەوەی یۆرۆی 2016 بوو لەگەڵ هەڵبژاردەکە و هەمان سەنگی مۆندیالی بۆ من هەیە".
جگە لەوە باس لە یاریی ئەمڕۆی ئەرجەنتین بەرامبەر میسر و دەرکەوتنێکی دیکەی لیۆنێل مێسی کرا، لەکاتێکدا دەیەوێت رکابەری لەسەر سەرخستنی هەڵبژاردەکەی بۆ قۆناخێکی دیکەی مۆندیال بکات و نایەوێت بەرێگەی رۆناڵدۆ و نەیماردا بڕوات.
چەند هەواڵێکی دیکەی تایبەت بە مۆندیال و نزیکبوونەوە لە کۆتاییهاتنی قۆناخی شازدەی مۆندیال بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
