رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا، کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، سەرنج خرایە سەر ماڵئاواییکردنی بەرازیل لە مۆندیال و یاریی لووتکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر لامین یامال.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە شکستە چاوەڕواننەکراوەکەی بەرامبەر بەرامبەر نەرویج کرا، کاتێک هالاند دوو گۆڵی بەرامبەر سامبا تۆمارکرد و تیپەکەی گەیاندە قۆناخی هەشتی مۆندیال.
گریان و دڵتەنگیی نەیمار داسیلڤا پێشاندرا، کاتێک بەرامبەر نەرویج دۆڕان و دوای ئەوە بڕیارییدا واز لە یارییکردنی نێودەوڵەتی بهێنێت، قسەی کارلۆ ئەنچێلۆتی، ڤینیسیۆس جونیۆر و ئێرلینگ هالاند لەبارەی یارییەکەوە پێشاندرا.
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا، سەرنج خرایە سەر یاریی لووتکەی نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لامین یامال، کاتێک ئەمشەو لە قۆناخی شازدەی مۆندیالدا بەرامبەر یەکدی یاریی دەکەن.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش ئەو یارییە قسەیکرد و لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا گوتی "ئەمە دوایین مۆندیالی منە، بەڵام بردنەوەی مۆندیال نامکاتە رۆناڵدۆیەکی گەورەتر و بچووکتر."
