رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە یاریی لووتکەی نێوان بەرازیل و نەرویج کرا و سەرنج خرایە سەر بردنەوە زەحمەتەکەی فەرەنسا بەرامبەر پاراگوای.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا بردنەوەی هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و مەغریب، لە پاراگوای و کەنەدا پێشاندرا و راهێنەری هەڵبژاردە جیاوازەکان قسەی خۆیان کرد.
راهێنەری فەرەنسا گوتی "یاریزانەکان دانیان بەخۆیاندا گرت و بە وردەکاریی بچووک یارییەکەمان بردەوە."
دوای ئەوە باس لە یاریی لووتکەی نێوان ڤینیسیۆس جونیۆر و ئێرلینگ هالاند کرا، کاتێک بەرازیل و نەرویج لە سێیەم یاریی قۆناخی شازدەی مۆندیالدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
رووبەڕووبوونەوەی مەکسیک و ئینگلتەرا، مەشقەکانی پۆرتوگال و ئامادەبوونی هاندەران بۆ بینینی رۆناڵدۆ بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
