رووداو دیجیتاڵ
بووڵتەنی مۆندیال کە رۆژانە لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، ئەمجارە تایبەت بوو بە دوایین یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیال و سەرکەوتنی تیپەکان بۆ قۆناخی داهاتوو.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرکردایەتیی مێسی، بردنەوەیەکی زۆر زەحمەتی تۆمارکرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە کابۆ ڤێردیی بردەوە و چووە قۆناخی شازدەی مۆندیال، دوای یارییەکە مێسی گوتی "یارییەکی زۆر زەحمەتبوو و بێ هۆکار نییە، ئەم تیپە بەرامبەر ئیسپانیا و ئۆرۆگوای نەدۆڕاوە".
لەلایەکی دیکەوە ڤۆزینیا، گۆڵپارێزی کابۆ ڤێردی دەڵێت "بۆ ئەنجامەکە دڵتەنگبووین، بەڵام ئێمە خەونمان کردە راستی و شانازی بەخۆمانەوە دەکەین".
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا باس لە یارییەکی رۆژ لە قۆناخی 16ـی مۆندیال کرا، کاتێک مەغریب بەرامبەر کەنەدا یاریی دەکات و فەرەنساش رووبەڕووی پاراگوای دەبێتەوە، ئەم دوو یارییە دەبنە سەرەتای قۆناخێکی نوێی مۆندیال.
