رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 کە لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی مۆندیالی 2026 کرا.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە سەرکردایەتیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کرواتیای بردەوە و گەیشتە قۆناخی داهاتووی مۆندیال، کریس یەکەم گۆڵی خۆی لە قۆناخەکانی کرانە دەرەوەی مۆندیالدا تۆمارکرد و دوای یارییەکە گوتی "هەنگاو بە هەنگاو دەچینە پێشەوە و یاریی داهاتوومان جەنگێکی راستەقینە دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە ئیسپانیا بەبردنەوە لە هەڵبژاردەی نەمسا خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی مۆندیال و لە قۆناخی داهاتوودا بەرامبەر پۆرتوگال یاریی دەکات.
لیۆنێل مێسی و ئەرجەنتین، لە قۆناخی 32ـی مۆندیال، بەرامبەر هەڵبژاردەی کابۆ ڤێردێ یاریی دەکات و چاوی لە گەیشتنە بە قۆناخی داهاتووی مۆندیال، راهێنەری کابۆ ڤێردێ دەڵێت "ئێمە تەنیا بیر لە راگرتنی مێسی ناکەینەوە".
لە یارییەکی دیکەدا کۆڵۆمبیا و گانا بەرامبەر یەکدی یاریی دەکەن و میسر و ئوسترالیاش رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
