رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا، کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، چەند هەواڵێکی سەرنجڕاکێش باسکران، گرنگترینیان رووبەڕووبوونەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لوکا مۆدریچ بوو.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی، لە یارییەکی مێژوویی و لووتکەدا لە قۆناخی 32ـی مۆندیال، پۆرتوگال بە سەرکردایەتیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەرامبەر کرواتیا یاریی دەکات و لەنێوان ئەو و لوکا مۆدریچ، یەکێکیان ماڵئاوایی لە مۆندیال دەکات.
سەرنج خرایە سەر یاریی ئیسپانیا بەرامبەر نەمسا، لەکاتێکدا ئیسپانیا هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە و بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت بۆ پەڕینەوە بەرەو قۆناخی داهاتووی مۆندیال.
