رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا، کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە ئجامی یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیال و ئەو هەڵبژاردانە کرا کە گەیشتوونەتە قۆناخی داهاتوو.
گرنگی بە ئاستبەرزیی هەڵبژاردەی فەرەنسا و درەوشانەوەی کیلیان ئێمباپێ درا، دوای ئەوەی بەرامبەر سوێد دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد و چەندین ریکۆردی نوێی تۆمارکرد.
جگە لەوە باس لەو یارییانە کرا کە لە قۆناخەکەدا ئەنجامدەدرێن، بەتایبەتیش رووبەڕوبوونەوەی ئینگلتەرا و کۆنگۆ، یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و سەنیگال.
