رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوو ئەنجامی سەرنجڕاکێشی مۆندیال و یارییەکانی رۆژ کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، سەرکەوتنە مێژووییەکەی مەغریب بەرامبەر هۆڵەندا پێشاندرا، دوای ئەوەی بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی شازدە.
سەرکەوتنی پاراگوای بەرامبەر ئەڵمانیا، وەکو یەکێک لە سوپرایزە هەرە دیار و کاریگەرەکانی مۆندیال پێشاندرا، کاتێک ئەوانیش بۆ یەکەمجار گەیشتنە قۆناخی داهاتوو و بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە ئەڵمانیایان بردەوە.
بردنەوەی بەرازیل لە ژاپۆن و دیمەنی ژاپۆنییەکان بۆ داوای لێبوردن لە هاندەرانیان بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو.
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا باس لە یارییەکانی دیکەی قۆناخی 32ـی مۆندیال کرا، کاتێک فەرەنسا بەرامبەر سوێد یاریی دەکات، نەرویج و کۆتدیڤوار رووبەڕووی یەکدەبنەوە و مەکسیک و ئیکوادۆریش رکابەریی یەکدی دەکەن بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی مۆندیال.
