رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیال درا، بەتایبەت کە یاریی بەهێز لە شەوی دووشەممە و بەرەبەیانی سێشەممە دەکرێن.
هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ژاپۆن لە یارییەکی لووتکەدا بەرامبەر یەکدی یاریی دەکەن، لە ریزەکانی بەرازیل، رافینیا بەهۆی پێکانەوە یاریی ناکات و لە پێکهاتەی ژاپۆنیش کوبۆ پێکانی هەیە و ئامادەنییە.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە سەرکردایەتیی دێنیز ئونداڤ، بەرامبەر پاراگوای یاریی دەکات و چاوی لەوەیە قۆناخێکی دیکەی مۆندیال ببڕێت.
لە یارییەکی ئاگرین و سەرنجڕاکێشدا، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و هۆڵەندا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ئەم یارییە چاوی زۆری لەسەرە، بەتایبەت کە هۆڵەندا خاوەنی هێڵێکی هێرشبەریی زۆر بەهێزە و مەغریبیش هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە.
