رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە تەواوبوونی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان و دەستپێکردنی یارییەکانی قۆناخی 32 درا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە بردنەوەی سێیەمی ئەرجەنتین لەسەریەک کرا، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر ئوردن بەدەستهێنا و بە یەکەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناخی داهاتووی مۆندیال.
لە یارییەکەدا لیۆنێل مێسی، بەشێوەی یەدەگ بەشداریی لە یارییەکەدا کرد و شەشەم گۆڵی خۆی لە مۆندیالدا تۆمارکرد و بەلێدانی راستەوخۆ گۆڵی یەکلاکردنەوەی یارییەکەی تۆمارکرد.
لە بووڵتەنەکەدا سەرکەفت رەشید، مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری وەرزشی میوان بوو و شرۆڤەی ئاستی هەڵبژاردەکان و بەربژێرەکانی بردنەوەی نازناوەکە کرا.
جگە لەوە باس لە یەکەم یاریی قۆناخی 32ـی مۆندیال کرا، کە ئەمشەو لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی کەنەدا و ئەفریقای باشوور بەڕێوەدەچێت.
