رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە شکستە گەورەکەی هەڵبژاردەی عێراق لە مۆندیالدا و یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکان درا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لەو شکستە گەورەیە کرا کە عێراق بەرامبەر سەنیگال تووشی بوو و دوای سێ دۆڕانی لەسەریەک ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.
دوای ئەوە باس لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکان کرا، کە پۆرتوگال بەرامبەر کۆڵۆمبیا دوایین یاریی خۆی لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا دەکات بۆ ئەوەی رێڕەوی خۆی لە پاڵەوانێتییەکەدا دیاری بکات، جگە لەوە مێسی و ئەرجەنتین دوایین یارییان لە قۆناخی کۆمەڵەکان ئەنجامدەدەن و رووبەڕووی ئوردن دەبنەوە، بەڵام بەپێی قسەی لیۆنێل سکالۆنی، مێسی لە یارییەکەدا بەشێوەی یەدەگ یاریی دەکات.
