رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە یارییەکانی گەڕی سێیەم درا و لووتکەی یارییەکان لەنێوان ئێمباپێ و هالاند دەبێت.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و سەنیگال کرا، کە هەردوو تیپ چاویان لە بەدەستهێنانی یەکەم سەرکەوتنە.
گرنگی بە یاریی لووتکەی گەڕەکە، لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و نەرویج، رووبەڕووبوونەوەی ئێرلینگ هالاند و کیلیان ئێمباپێ درا کە لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکاندا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
یاریی نێوان ئیسپانیا و ئۆرۆگوای، سعودیە و کابۆ ڤێردی بۆ یەکلاکردنەوەی پلەی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەی هەشتەم بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
