رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا، کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە سەرکەوتنی بەرازیل بۆ قۆناخی دووەمی مۆندیال و یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکان درا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، پەیامی ڤینیسیۆس جونیۆر و کارلۆ ئەنچێلۆتی پێشاندرا، دوای ئەوەی هەڵبژاردەکە سەرکەوتنی بەرامبەر سکۆتلاند بەدەستهێنا و بە یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم سەرکەوت بۆ قۆناخی داهاتووی مۆندیال.
نەیمار داسیلڤا گەڕایەوە نێو یاریگەکان و هەمووان بە گەڕانەوەی دڵخۆشبوون، دیمەنی گەڕانەوە و پەیامی ئەو یاریزانەش بەشێکی دیکە بوون لە بووڵتەنەکە.
دوای ئەوە باس لە یارییەکانی رۆژ کرا، ئەڵمانیا سێیەم یاریی خۆی ئەنجامدەدات و بەرامبەر ئیکوادۆر یاریی دەکات، دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەگەری هەیە بەشێوەی سەرەکی یاریی بکات و هەمووان چاوەڕێی گۆڵێکی دیکەی ئەو یاریزانە دەکەن.
یاریی هۆڵەندا بەرامبەر تونس و رکابەریی ژاپۆن و سوێد، لەسەر گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو و چەند هەواڵێکی دیکەی تایبەت بە مۆندیال پێشاندران.
