رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکان و درەوشانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ درا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا گۆڵەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشاندران، کە یەکەمجاربوو دوای دوو یاریی کریس گۆڵ بکات و چەند ریکۆردێکیشی تۆمارکرد.
رۆناڵدۆ بووە گۆڵکاری مێژوویی پۆرتوگال لە مۆندیالدا، بووە گەورەترین یاریزان لە مێژووی مۆندیالدا لە یارییەکدا دوو گۆڵی تۆمارکردبێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان فیفا، ستایشی ئاستی بەرزی دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت "لە دایک و باوکێکی کوردە و یەدەگێکی سوپەرە".
لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم، دووەم و سێیەم بەڕێوەدەچن، شەش یاریی دەکرێن، هەموو ئەو تیپانە یەکلادەبنەوە کە دەگەنە قۆناخی داهاتوو و ئەوانەشی ماڵئاوایی دەکەن.
