رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە درەوشانەوەی ئەستێرەیەکی دیکەی کورد درا لە مۆندیالی 2026.
عەلیڕەزا بەیرانوەند، گۆڵپارێزی کوردی هەڵبژاردەی ئێران، خەڵکی لۆرستانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لە یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیکا بەباشترین یاریزان دەستنیشانکرا و بووە بابەتی گەرمی میدیای ئێران و جیهان.
جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری نێوداری پۆرتوگالی و یانەی ریال مەدرید دەڵێت "عەلیڕەزا بەیرانوەند شایستەی ئەوەیە لە یانەیەکی گەورەی ئەورووپا یاریی بکات".
یاریی دووەمی ئەرجەنتین لە مۆندیالدا بەرامبەر نەمسا بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو و لێدوانی راهێنەری هەردوو هەڵبژاردە پێشاندرا.
هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر فەرەنسا یاریی دەکات، یارییەکە بۆ عێراق مێژووییە و تیپەکە جگە لە دۆڕان هەر ئەنجامێکی دیکەی هەبێت بۆ ئەوان شانازییەکی گەورە و مێژووییە.
جگە لەوە چەندین هەواڵی دیکەی سەرنجڕاکێش لەبارەی مۆندیالەوە پێشاندران.
