رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیال کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، ئەمڕۆ بەشی زۆر لەسەر ئاستبەرزیی دێنیز ئونداڤ و دوو گۆڵەکەی بەرامبەر کۆتدیڤوار بوو.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا گۆڵەکانی ئونداڤ پێشاندران و باس لە ژیانی تایبەتی ئەو یاریزانە کرا، کە لە ماڵباتێکی کوردی ئێزدییە و خەڵکی رووهای باکووری کوردستانە و لە ئەڵمانیا گەورە بووە.
قسەی تێری هێنری، لەبارەی ئاستبەرزیی ئونداڤ و ژمارەکانی لە مۆندیالدا پێشاندران.
دوای ئەوە قسەی خۆی گواسترایەوە کە دەڵێت "ئامانجمان رکابەریکردنە لەسەر مۆندیال و دەمانەوێت هەموو هەوڵێک بۆ ئەوە بدەین".
ئاهەنگی هاندەرانی ئەڵمانیا، کاردانەوەی رۆژنامەکانی ئەورووپا لەبارەی ئاستبەرزیی ئونداڤەوە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون و بی بی سی نووسیوویەتی "سەری رێزی بۆ دابنوێنن".
جگە لەوە باس لەو یارییانە کرا کە ئەمڕۆ لە رکابەرییەکانی گەڕی دووەمی مۆندیال بەڕێوەدەچن.
