رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید بەفەرمی سکاڵایەکی دژی بارسێلۆنا لەسەر دۆسێیەی نێگرێرا پێشکەشی یوفا کرد و دووپاتیکردەوە کە ئەو هەڵوێستەی لەپێناو پاراستنی دادوەریی تۆپی پێیە. لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیشدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم رووداوانە هەڕەشە لە دەستپاکی و دادپەروەریی کێبڕکێیەکانی تۆپی پێ دەکەن.
ریال مەدرید راگەیێندراوێکی فەرمی لەسەر دۆسێیەی نێگرێرا بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "ریال مەدرید بوونی بەڵگەی نوێی پشتڕاستکردەوە کە گومانەکان بەهێزتر دەکەن سەبارەت بەو بڕە پارانەی کە یانەی بارسێلۆنا داویەتی بە نێگرێرا، جێگری پێشووی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان".
هەورەها لە بڵاوکراوەکەی میرینگێدا هاتووە "ریال مەدرید پێیوایە ئەم رووداوانە هەڕەشە لە دەستپاکی و دادپەروەریی کێبڕکێیەکانی تۆپی پێ دەکەن، هەر بۆیە داوای لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا کردووە دۆسێیە سزاییەکە سەرلەنوێ بکاتەوە و رێکاری بەپەلە و تووند بەرامبەر بارسێلۆنا بگرێتەبەر".
هەروەها ریال مەدرید دەڵێت "یانەکە جەختی لە پێویستی پاراستنی متمانەی تۆپی پێ کردووەتەوە، بێگوێدانە ئەوەی دۆسێیەکە لە دادگاکاندا بە چ ئاراستەیەکدا دەڕوات، هەروەها رایگەیاندووە کە بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوونی یاسایی بۆ دۆسێیەکە و بەرگریکردن لە بەهاکانی دەستپاکی و شەفافیەت لە وەرزشدا".




