رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی ئەمڕۆ وەرزشیی رووداودا کە تایبەت بوو بە یارییەکانی مۆندیالی 2026، رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێش دەکرێت چەندین هەواڵی سەرنجڕاکێش خرانەڕوو.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا گۆڵی دێنیز ئونداڤ، داتاکانی ئەو یاریزانە کوردە پێشاندران، کە یەکەم گۆڵی خۆی لە مۆندیالدا تۆمارکرد و بە دروستکردنی دوو گۆڵ هاوکاریی تیپەکەی کرد بۆ بردنەوەی یەکەم یارییان لە مۆندیالدا.
یارییەکانی ئەمڕۆی مۆندیال لە گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکاندا باسکران، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یەکەم یارییدا بەرامبەر کەیپ ڤێردی یاریی دەکات و میسر و بەلجیکا لە یارییەکی لووتکەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و بەرەبەیانیش ئێران بەرامبەر نیوزلەندا یاریی دەکات.
