رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی کاژێر 13:30 کە لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، سەرنج خرایە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە مۆندیالی 2026، بەتایبەت یەکەم دەرکەوتنی بەرازیل لە رکابەرییەکەدا.
لە سەرەتای بوولتەنەکەدا باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و مەغریب کرا بۆ لووتکەی رکابەرییەکانی مۆندیال، پەیامی کارلۆ ئەنچێلۆتی، ڤینیسیۆس جونیۆر، محەممەد وەهبی و ئەشرەف حەکیمی لەبارەی یارییەکەوە پێشاندرا.
بە گرافیک باس لە کاروانی نەیمار کرا، کە بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکات و گۆڵکاری مێژوویی بەرازیلە.
لەلایەکی دیکەوە باس لە گەیشتنی پۆرتوگال و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئەمریکا کرا و دیمەنەکانی ساتی گەیشتنی هەڵبژاردەکە پێشاندران.
لە بوولتەنەکەدا دزییەکی گەورە لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێشاندرا، کە پێش ئەنجامدانی مەشقەکان لە هەڵبژاردەکە کرا و کەلوپەلی راهێنانەکانیان بردراوە.
جگە لەوە چەندین هەواڵی دیکەی سەرنجڕاکێش لەبارەی مۆندیالەوە خرانەڕوو.
