رووداو دیجیتاڵ
لە رۆژی دووەمی مۆندیالدا، لە بووڵتەنی کاژێر 13:30 کە لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، سەرنج خرایە سەر ئەو دوو یارییەی لە رۆژی دووەمدا ئەنجامدەدرێن و چەند هەواڵێکی سەرنجڕاکێش پێشاندران.
لە رۆژی دووەمی مۆندیال، کەنەدا بەرامبەر بۆسنە یاریی دەکات، ئیدین دزیکۆ لە ریزەکانی بۆسنە ئامادەیە و ئەڵفۆنسۆ دەیڤز بەشداری لە یارییەکەدا ناکات، کەنەدا بەبێ ئەو یاریزانە یاریی دەکات.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، ئەمریکا لە یەکەم دەرکەوتنیدا بەرامبەر پاراگوای یاریی دەکات.
لە بووڵتەنەکەدا باس لە شوێنی مانەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە ویلایەتی ڤیرجینیا کرا، کە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین هۆتێلەکانی بۆ دابینکراوە و پێشتر 28 سەرۆکی ئەمریکا چوونەتە ئەوێ.
لە شوێنی مەشقەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە مەیامی، باس لە هەبوونی تیمساح دەکرێت، ئەوە یەکێکی دیکەیە لە کێشەکانی مۆندیال و لە بووڵتەنەکەدا پێشاندرا.
