رووداو دیجیتاڵ
بووڵتەنی ئەمڕۆی رووداو سپۆرتس، کە رۆژانە لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، هەمووی تایبەت بوو بە دەستپێکردنی مۆندیالی 2026.
لە سەرەتای بوولتەنەکەدا، سەرنج خرایە سەر جیاوازییەکانی مۆندیال، لە کاتێکدا سێ وڵات میوانداریی یارییەکانی مۆندیال دەکەن، یەکەم یاریی مۆندیال لەنێوان مەکسیک و ئەفریقای باشوور بەڕێوەدەچێت.
باس لە بەشداریی 48 هەڵبژاردە لە مۆندیالدا کرا و تیشک خرایە سەر ژمارەی یارییەکان و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان.
لە بوولتەنەکەدا دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەکان بۆ ئەنجامدانی یەکەم یارییان لە مۆندیالدا پێشاندرا و قسەی راهێنەران بەر لە یارییەکان گواسترایەوە.
