رووداو دیجیتاڵ
خاڤیێر تێباس، سەرۆکی دەستەی لالیگا پێیوایە، گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ مەشقدانی یانەی ریال مەدرید، وروژاندنێکی زۆر بۆ خولەکە دەهێنێت.
مۆرینیۆ بەپێی قسەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید، راهێنەری داهاتووی یانەکەیە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
تێباس دەڵێم "گەڕانەوەی مۆرینیۆ بەلای منەوە سەرنجڕاکێشە، من باسی لایەنی وەرزشیناکەم، بەڵام هەموو کات وتومە ئەو خولەم زۆر لا دڵگیربوو کە مۆرینیۆ و گواردیۆلا پێکەوە تێێدا راهێنەر بوون، چونکە سەرنجڕاکێشی و وروژێنەرییەکی زۆریان بەخولەکە بەخشی".
ئەو هەروەها دەڵێ، "هەمووان دەزانین و منیش دڵنیام لەوەی کە مۆرینیۆ، چێژێکی زۆر بەلالیگا دەبەخشێت".
تێباس هەروەها قسەی لەسەر ئەو یاریزانە 150 ملیۆن یۆرۆییە کردووە، کە سەرۆکی ریال مەدرید بڕیاریداوە دەستەوارەی پێشکەش بکات.
ئەو لەو بارەیەوە دەڵێ، هیچ نازانم لەبارەی ئەو بەڵێنەی پێرێز بەهاندەرانی یانەکەیداوە، بەڵام من هەموو کات دووپاتیدەکەمەوە کە نابێ لە تۆپی پێدا، پارە بەهەدەر بدرێت.
تێباس زیاتر دەڵێ، "باهیواداربین ئەگەر ریال مەدرید ئەو وەبەرهێنانە بکات، سەرکەوتووبێت لەوەی کە ناوێکی گەورە بهێنێتە خولەکەوە".
تێباس دووپاتیکردووەتەوە، وەرزی نوێی خولی لالیگا لە رۆژی 15ی مانگی هەشت دەستپێدەکات، بەچاوپۆشین لەو یانانەی یاریزانەکانیان دەچنە قۆناخی نیوەی کۆتایی و کۆتایی مۆندیالی 2026.
ئەو گوتویەتی، بیرۆکەی من ئەوەیە کە دەستەبەری 21 رۆژ پشووی پابەند بۆ سەرجەم یاریزانانی تۆپی پێ دابین بکەین، تاوەکو تیپەکان بتوانن بەئارامی یارییەکانیان دەستپێبکەنەوە.




