رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشیی رووداو، کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، دوو مژاری گرنگ باسکران، ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ریال مەدرید.
لە سەرەتای بوولتەنەکەدا باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیال کرا، دکتۆر ئاری کەمال، بەڕێوەبەری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و بریکاری وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە بوولتەنەکەدا میوان بوو بۆ قسەکردن لەبارەی دۆخی هەڵبژاردەی عێراقەوە.
ئاری کەمال دەڵێت "هەڵبژاردەی عێراق بە دۆخێکی زۆرباشدا تێدەپەڕێت و دەتوانێت ئاستێکی بەرز پێشکێش بکات، لە یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیاش ئەوە بە تەواوی بینرا".
بەڕێوەبەری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، لەبارەی ئەوەی کە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە و مێرخاس دۆسکی سڵاوی لە یونس مەحموود نەکردووە، گوتی "ڤیدیۆیەکە هەمووی بڵاونەکراوەتەوە، مێرخاس پێش یاریزانەکانی دیکە هاتە لای ئێمە و سڵاوی لە یونس مەحموود و ئێمە کرد، هیچ راستییەک بۆ ئەو قسانە نییە کە لەبارەی ئەو ڤیدیۆیەوە نەکراون، کاتێکیش لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئەوە جاری دووەم بوو بەوێدا بێت، بەوپێیەی کەلوپەلی لەنێو پاسەکەدا لەبیر چووبوو.
لەبەشێکی دیکەی بوولتەنەکەدا، باس لە هەڵبژاردنەکانی یانەی ریال مەدرید کرا، کە فلۆرێنتینۆ پێرێز و ئێنریکێ ریکێلمی، رکابەری لەسەر بردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە دەکەن.
بە گرافیک، زانیاریی تایبەت بە هەردوو کەسایەتی و دیارترین ئەو ناوانە پێشاندران کە هەردوو بەربژێر لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەکاریهێناون.
