کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یۆرگن کڵۆپ

یۆرگن کڵۆپ

وەرزش

فەرمی.. پێرێز هەڵبژاردنەکانیش بدۆڕێنێت کڵۆپ نابێتە راهێنەری ریال مەدرید

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مێسی بۆ مۆندیال ئامادەیە و سکالۆنی نهێنییەک ئاشکرا دەکات
وەرزش06-06-2026

مێسی بۆ مۆندیال ئامادەیە و سکالۆنی نهێنییەک ئاشکرا دەکات

شۆکی بازاڕی گواستنەوە.. هیلال لەگەڵ دێمبێلێ دانوستاندنی کردووە
وەرزش06-06-2026

شۆکی بازاڕی گواستنەوە.. هیلال لەگەڵ دێمبێلێ دانوستاندنی کردووە

بارسا چاوی لە باڵێکی پیرەژنەکەیە
وەرزش04-06-2026

بارسا چاوی لە باڵێکی پیرەژنەکەیە

رووداو دیجیتاڵ


مارک کۆزیکی، بەڕێوەبەری کارەکانی یۆرگن کڵۆپی راهێنەری ئەڵمانی، دووپاتی کردەوە کە  کڵۆپ لە پۆستی ئێستایدا لەگەڵ کۆمپانیای رێد بوڵ زۆر دڵخۆشە و جەختیشی کردەوە کە هیچ ئارەزوویەکی نییە بۆ کارکردن وەک راهێنەر لەگەڵ هیچ یانەیەک لە ماوەی داهاتوودا.

ئەم لێدوانە  یەکلاکەرەوانەی بەڕێوەبەری کارەکانی کڵۆپ بۆ رۆژنامەی 'زود دویتشە تسایتونگ'ـی ئەڵمانی دوای ئەوە هات کە وەک ئاگر لە پوشدا بڵاوبووەوە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو بڵآوکراوەیەی کە لەلایەن هەڵمەتی ئینریکێ ریکیلمیەیوە، ک بەربژێری سەرۆکایەتی ریال مەدرید بڵاوکرایەوە، کە تێیدا نییەتی خۆی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کڵۆپ ئاشکرا کردبوو لە ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە بەدوای کاردانەوەیەکی خێرای نوێنەری راهێنەرەکەدا گەڕا و بەشێوەیەکی رەها دەربارەی هەڵوێستی راهێنەرەکە گوتی "یۆرگن کڵۆپ لە رۆڵی خۆی لەگەڵ رێد بوڵ دڵخۆشە و هیچ ئارەزوویەکی نییە بۆ کارکردن وەک راهێنەر لە یەکێک لە یانەکاندا".

لە هەمان چوارچێوەدا، فلۆریان پلێتنبێرگ، پەیامنێری تۆڕی  سکای سپۆرت ئەڵمانیا، لێدوانێکی هاوشێوەی بەڕێوەبەری کارەکانی کڵۆپی لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەڵێت: "ئەمە کارێکی بێزارکەرە. کڵۆپ بە رۆڵی خۆی لە رێد بوڵ دڵخۆشە و هیچ ئارەزوویەکی نییە بۆ کارکردن لە یانەیەکدا".

ئەم لێدوانە هاوشێوانەی کە رۆژنامەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئارەزووی ئینریکێ ریکیلمێ بۆ هێنانی کڵۆپ بۆ سەر کورسیی یەدەگی ریال مەدرید پووچەڵ دەکەنەوە، سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا نە بەڕێوەبەری کارەکانی و نە راهێنەرە ئەڵمانییەکە هیچ بەیاننامەیەکی فەرمییان لەڕێگەی هەژمارە تایبەتەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان کەناڵە فەرمییەکان بڵاونەکردووەتەوە.

هەڵمەتی ئینریکێ ریکێلمی ئێوارەی هەینی رابردوو بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردبووەوە و رایگەیاندبوو کە لە ئەگەری هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ریال مەدرید، راول گۆنزالێس کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کڵۆپ ئەنجام دەدات بۆ دانوستاندن دەربارەی پەیوەندیکردنی بە تیپەکەوە.

هەڵمەتی هەڵبژاردنەکە زانیارییان دزەپێکردبوو کە گوایە ئەم بەیاننامەیە بە رێککەوتن لەگەڵ راهێنەرە ئەڵمانییەکە بووە، کە نەیویستووە ناوی بە هەڵمەتێکی هەڵبژاردنی دیاریکراوەوە ببەسترێتەوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە 'بێ پشتڕاستکردنەوەی فەرمی' دەرگای دانوستاندنی لەگەڵ راول دانەخستووە دەربارەی ئەگەری وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید.

 

ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مێسی بۆ مۆندیال ئامادەیە و سکالۆنی نهێنییەک ئاشکرا دەکات
وەرزش06-06-2026

مێسی بۆ مۆندیال ئامادەیە و سکالۆنی نهێنییەک ئاشکرا دەکات

شۆکی بازاڕی گواستنەوە.. هیلال لەگەڵ دێمبێلێ دانوستاندنی کردووە
وەرزش06-06-2026

شۆکی بازاڕی گواستنەوە.. هیلال لەگەڵ دێمبێلێ دانوستاندنی کردووە

بارسا چاوی لە باڵێکی پیرەژنەکەیە
وەرزش04-06-2026

بارسا چاوی لە باڵێکی پیرەژنەکەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە