رووداو دیجیتاڵ
بوولتەنی ئەمڕۆی وەرزشیی رووداو کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، بەشی زۆری تایبەت بوو بە دۆخی یانەی هەولێر و ئەنجامدانی دوایین یاریی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.
هەولێر ئەمڕۆ دوایین یاریی لە خولەکەدا یاریی دەکات و بەرامبەر یانەی ئەمانە بەغدا یاریی دەکات، لە بوولتەنەکەدا باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی یانەکە و باسم قاسم، راهێنەری هەولێر کران.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شانازیی یانەکە لەگەڵ سەرۆکی یانەی هەولێر کۆبووەتەوە و بڕیاردراوە بەشی زۆری کێشە داراییەکانی یانەکە چارەسەر بکرێن، لەگەڵ باسم قاسمیش کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکرێت و بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووی ئەو راهێنەرەوە دەدرێت.
لە بوولتەنەکەدا محەممەد کارێزی، پەیامنێری رووداو سپۆرتس چووە شوێنی کۆبوونەوەی کارگێڕیی یانەی زەورا لەگەڵ باسم قاسم و دوایین گۆڕانکارییەکانی لەبارەی گفتوگۆی هەردوولا خستەڕوو.
