نرخی نەوتی برێنت بۆ سەرووی 74 دۆلار بەرزبووەوە

26-06-2023
نیشانەکردن نرخی نەوت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا رووی لە بەرزبوونەوە کرد و کاریگەریی پشێوییەکانی رووسیا و یاخیبوونی گرووپی ڤاگنەر لەو وڵاتە، مەترسییان لەسەر قەبارەی خستنەڕووی نەوت لەلایەن رووسیاوە دروستکردووە.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور و نرخی نەوتی سووکی تەکساس لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا ئەمڕۆ (دووشەممە، 26-6-2023) بەڕێژەی 1.3٪ بەرزبوونەوە، بەڵام دوای چەند کاژێرێک هەندێک لە نرخەکانیان لەدەستدا.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 27 سەنت بەرزبووەوە و بە 74 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 28 سەنت بەرزبووەوە و بە 69 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
گرووپی ڤاگنەر لە ئەنجامی رێککەوتنێک کۆتاییان بە پێشڕەوییەکانیان بەرەوە مۆسکۆ هێناوە، ئەوەش تاڕادەیەک بووەتە هۆکاری هێوربوونەوەی بازاڕی نەوت.
 
کۆمپانیای راوێژکاریی ریستارد ئێنێرجی لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، چاوەڕوانی ئەوە ناکات، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت، لەبەرئەوەی رووداوەکەی گرووپی ڤاگنەر کورتخایەن بووە.
 
سەرەڕای ئەوەش، کۆمپانیای ریستارد دەڵێت کێشە جیۆپۆلیتیکییەکان لە ناوخۆی رووسیادا زیادبوون و ئەوەش کاریگەری درێژخایەن لەسەر بازاڕەکان دادەنێت.
 
حەلیمە کرافت، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای RBC Capital لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، نیگەرانی سەری هەڵداوە؛ کە بەهۆی رووداوەکانی پەیوەست بە گرووپی ڤاگنەر، ڤلادیمێر پووتین، قەدەخەی هاتووچۆ رادەگەیێنێت ئەوەش دەبێتە هۆکار بۆ سنووردارکردنی هاتووچۆی کارمەندانی نەوتی بۆ کێڵگە نەوتییەکان، لەبەرئەوەش چاوەڕوانی کەمبوونەوەی قەبارەی خستنەڕووی نەوت لەلایەن رووسیاوە دەکرا.
 
بانکی گۆڵدمان ساکیسش لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، کاریگەری رووداوەکانی رووسیا لەسەر بازاڕی نەوت سنووردارە لەبەرئەوەی بنەماکانی بازاڕی نەوت کە بەزۆری لەسەر خواست و خستنەڕووی نەوتە، نەگۆڕدراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 23 سەنت دابەزی

بەهۆی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووریی چین، نرخی نەوت دابەزی

لە چارەگی دووەمی ئەمساڵدا، ئابووریی چین بەڕێژەی 4.7٪ گەشەی کردووە، کە کەمترین گەشەی ئابووریی وەرزییە لە سەرەتای ساڵی 2023ـوە تاوەکو ئێستا.